مێسی 4 یاریزان بەربژێر دەکات بۆ ئەوەی ببنە جێنشینی لە بردنەوەی باڵۆن دۆر

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی ئەستێرەی ئینتەر مەیامی 4 یاریزان بەربژێر دەکات بۆ ئەوەی ببنە جێنشینی و خەڵاتی باڵۆن دۆر ببەنەوە کە مێسی خاوەنی ریکۆردە لە بردنەوەی ئەم خەڵاتە، بەڵام مێسی لە لیستەکەیدا جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید بەربژێر ناکات.

مێسی دوایین نازناوی باڵۆن دۆری بردەوە و پێش ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی مان سیتی و کیلیان ئێمباپێی گۆڵکاری پاریس سانجێرمان کەوتەوە و بۆ جاری هەشتەم باڵۆن دۆری بەدەستهێنا.

جود بێڵینگهام یاریزانی ریاڵ مەدرید لە نێوان بەربژێرانە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، بەڵام لیۆنێل مێسی لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی ناوی ئەم ئەستێرە لاوە ناهێنێت.

ئەم چوار یاریزانە لەلایەن مێسییەوە بەربژێر کراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر:

- ئێرلینگ هالاندی نەوریجی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی
- کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان
- ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید
- لامین یامالی ئیسپانی ئەستێرەی بارسێلۆنا