نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له پێكهاته‌ی كلدان، ئاشووری و سریانی ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كات.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: "سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو له خوشك و برايانى، كلدانى، ئاشوورى و سريان و ته‌واوى هاووڵاتيانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتیشی: "هيواى پشوو و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده و ساڵێكى تازه‌ى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم و هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت".
سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو له خوشك و برايانى، كلدانى، ئاشوورى و سريان و ته‌واوى هاووڵاتيانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 1, 2024
هيواى پشوو و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده و ساڵێكى تازه‌ى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.… pic.twitter.com/Ia3nbmxnxU