لە سلێمانی زیاتر لە 10 تۆن سەوزە و میوەی خراپ بوو لەناوبرا

K24 - سلێمانی
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی خراپیی و نه‌شیاویان بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامییه‌تی سلێمانی زیاتر له 10 تۆن سه‌وزه و میوه‌ی خراپی له‌ناوبرد كه لە نێویاندا زیاتر لە شەش تۆن پەتاتەی خراپ بوو هەیە.
لە راگەیەندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانی هاتووە، لە درێژەی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه بۆ فرۆشگاكانی عه‌لوه، توانیویانه تەنیا لە مانگی ئاداری رابردو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 10 تۆن 250 كیلۆ سه‌وزه و میوه‌ی خراپ‌دا گیراوە کە بەشێک لە خاوەن فرۆشکاگاکان بە نیازبوون ساغی بكەنە‌وه.
لیژنه‌كه‌ی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژەیداوە، خواردنە دەست بەسەرداگیراوەکان لە 6530 کیلۆ سه‌وزه و میوه‌كان لەگەڵ 450 كیلۆ زه‌نجه‌بیل، 650 كیلۆ كاهو، 250 كیلۆ تەڕە پیاز، 340 كیلۆ كاڵه‌ك، 150 كیلۆ توور، 350 كیلۆ هه‌نار، 550 كیلۆ سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، 180 كیلۆ كه‌ستانه، 150 كیلۆ بیبه‌ر، (300) كیلۆ بامیه و (180) كیلۆ ترێ پێكهاتبوون دواتر لە ناوبران.
قایمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، رۆژانه له کاتژمێر شەشی سه‌ر له به‌یانییه‌وه له ناو عه‌لوه پشكنین بۆ ئه‌و سه‌وزه، میوه و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن خاوه‌ن نووسینگه‌كانه‌وه ده‌خرێنه‌ڕو.