رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیکەی سەدا 70 بەرزبووەتەوە

رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیکەی سەدا 70 بەر زبووەتەوە
رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیکەی سەدا 70 بەر زبووەتەوە

K24 - هەولێر

بۆ پێنجەم مانگی لەسەریەک، رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بەردەومە لە بەرزبوونەوە، بەشێوەیەک کە بەپێی داتا راگەیەنراوەکانی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی تورکیا؛ رێژەی هەڵاوسان لە %70 نزیکبووەتەوە.

بەپێی ئەو داتا فەرمییانەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-04-2024، لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیاوە راگەیەنران؛ رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ %68.5 بەرزبووەتەوە، ئەوە لە کاتێکدا کە مانگی شوبات رێژەی هەڵاوسان %67.1 بوو.

ئەم داتایە لەلایەن زۆرێک لە هاووڵاتییان و ناوەندە تایبەتمەندەکان بە داتایەکی دوور لە راستی لەقەڵەم دەدرێت، بەشێوەیەک کە کۆمەڵەی توێژینەوە لە هەڵاوسان (ENAG) ئاماژە بەوە دەکات، رێژەی هەڵاوسانی راستەقینە لە تورکیا %124 تێپەڕاندووە.

تورکیا لەناو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە گەورەترین رێژەی هەڵاوسانیان هەیە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی چەندین رێکاری جیاوزی بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان گرتووەتەبەر، بەڵام تا ئێستا رێکارەکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.

 

رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیکەی سەدا 70 بەرزبووەتەوە
رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیکەی سەدا 70 بەرزبووەتەوە