بە فەرمی، لیڤاندۆڤسكی بەشداریی كلاسیكۆ دەكات

ئەنجوومەنی لالیگا نەیتوانی هیچ بەڵگەیەك بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی نەهێڵێت ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بەشداریی  كلاسیكۆ بكات، بۆیە بە فەرمی گڵۆپی سەوزی بۆ بەشداریی ئەو یاریزانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕیال مەدرید هەڵكرد.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە یاریی ڕابردووی بەرامبەر لاس پاڵماس كارتێكی زەردی وەرگرت، بەمەش بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتەكانی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر كادێز راگیرا، بەڵام ئەوكات میدیایەكانی مەدرید پێیانوا بوو لیڤا ئەو كارتەیەی بە ئەنقەست وەرگرت بۆ ئەوەی بۆ یاریی دواتر بەرامبەر ڕیال مەدرید ئامادە بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەك نەبوو كە بیسەلمێنێت بە ئەنقەست ئەو كارتەی وەرگرتووە، بڕیاردرا سزاكەی تەنیا بۆ یەك یاریی بێت، بەمەش لیڤا بۆ یارییەكەی ڕیال مەدرید لە كلاسیكۆ لە 21ـی ئەم مانگە ئامادە دەبێت.
لیڤاندۆڤسكی تەمەن 35 ساڵ، هاوینی 2022 بە گرێبەستێك بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە روویكردە بارسێلۆنا، ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان لە كۆی 40 یاری، 20 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووە.

.

 

Fly Erbil Advertisment