هاووڵاتییان: چارهکردنی كێشهكانی نێوان هەولێر و بەغدا هۆیەكه بۆ بووژانهوهی بازاڕ
K24 – هەولێر:
هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان ههوڵهكانی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و شاندی ههرێم بۆ چارهکردنی كێشهكان لهگهڵ حكوومهتی عێراق به گرنگ دهزانن و پێیان وایه چارهکردنی كێشهكان و دابهشكردنی مووچه، هۆی بووژانهوهی بازار و باشبوونی گوزهرانی فهرمانبهران و هاووڵاتیانن.
بەشێک لە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـیان ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گرنگ دەزانن، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان نابێت بچێتە ژێرباری هەموو داواکارییەکانی حکومەتی عێراق بە تایبەتی دادگای فیدراڵی.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو هەنگاوەی حکوومەتی هەرێم لەپێناوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە، هاوکات دەشڵێن: بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە بازاڕ دەبووژێتەوە.
هاووڵاتییان گوتیشیان: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکوومەتی عێراق جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوە حکوومەتی عێراق بوو بیانووی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرت و پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ڕەوانە نەدەکرد.
ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە: "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".