بلینكن: ئەمه‌ریکا و ئەوروپا لەسەدا 50ـی بەرهەمی جیهانیان لەبهردەسته
K24 – هەولێر:
ئەمه‌ریکا پشتیوانی ئەوروپا دەکات بۆ مامەڵکردن لەگەڵ کێشە و ئاڵنگارییەکانی پەیوەست ململانێی بە ئابووری لەگەڵ چین.
لەوبارەیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەمه‌ریکا و ئەوروپا پێکەوە لەسەدا 50ی بەرهەمی جیهانیان لەبهردەستدایە، هەربۆیە کاتێک یەکگرتوو دەبن مامەڵکردن لەگەڵ کێشەکان بۆیان ئاسانتردەبێت.
بلینکن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێموایە ئەوەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا روویداوە، بەهێزبوونی هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا و ئەوروپا و نزیکبوونەوە بووە لەبوارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
گوتیشی: "کاتێک ئەمه‌ریکا و ئەوروپا یەکگرتوو ئەبن و بۆ مەبەستێکی هاوبەش تێدەکۆشن دەبنە هێزێکی بێ هاوتا. هەردوولا پێکەوە نمایندەی نیوەی بەرهەمی جیهان دەکەین. ئەمەش ئەو مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان ئاسانتر دەکات بەتایبەتی کێشەی ئابووریی چین و ئاڵنگارییەکان".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئابووری چین به دووه‌م به‌هێزترین ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت دوای ئه‌مه‌ریكا.