سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد

چاودێریکردنی مانگ لە سعوودییە - وێنە: ئەرشیف
چاودێریکردنی مانگ لە سعوودییە - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

سعوودیە بە فەرمی ڕۆژی چوارشەممە (10ـی نیسانی 2024) وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.

لیژنەکانی ڕوانگەکانی بینینی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی سعوودیە، بەتایبەتی لە ڕوانگەکانی سەدیر و تەمیر ڕایانگەیاندووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مانگ لە ئاسمانی وڵاتەکەیان نەبینراوە بۆیە، سبەی سێشەممە دەبێتە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان.

سعوودیە ڕۆژی چوارشەممە (10ـی نیسانی 2024)ـی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران ڕۆژی چوارشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کردبوو.

هاوکات قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکەی ئیسلامیش بڕیاریان دا سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان بێت و ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.