ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی دەوامی سەرجەم بانکه‌كان ئاسایی دەبێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری:
لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە 9ـی نیسانی 2024 ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە، تاكو سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.
دوای هەوڵە بەردەوام و پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دواجار بە ئەنجام گەیشت و لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی (3ـی نیسانی 2024)ـی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵدەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی شوبات و ئادار كرا و هاووڵاتییان له‌مباره‌یه‌وه خۆشحاڵیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.