خەیری عەلی: بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای دهۆک
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی دھۆك، دەڵێت: زیاتر لە سێ ھەزار گەشتیار بۆ رۆژانی جەژن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتوونەتە پارێزگای دهۆک. گوتیشی: زۆربەی گەشتیاران دەچنە ناوچە گەشتیارییەكانی ئامێدی.
خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی دھۆك، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران کراوە، هەروەها چەند تیمێک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران نێردراون بۆ ناوچە گەشتیارییەکان.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی دھۆك، گوتی: زیاتر لە سێ ھەزار گەشتیار بۆ ڕۆژانی جەژن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتوونەتە پارێزگای دهۆک.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، زۆربەی گەشتیاران روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئامێدی دەكەن.
جەژنی ڕەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێ دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان.
یەکێک لە جیاوازییەکانی جەژنی ڕەمەزان لەگەڵ جەژنی قوربان، بریتیە لەوەی کە دەبێت موسڵمانان پێش نوێژی جەژن زەکات و سەرفیترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن.
دوای نوێژی جەژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جەژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەیشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازیی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنئازایی و پیرۆزبایی.