نەوزاد شێخ کامل: لە مانگی ڕەمەزاندا دەست بەسەر زیاتر له 150 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه
K24 – هەولێر:
به‌درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌كانی چاودێریی بازرگانی، قایمقامییه‌ته‌كان و لێجنه هاوبه‌شه‌كان له چاودێریكردنی بازاڕه‌كان به‌رده‌وام بوون و به مه‌به‌ستی پارێزگاریی له نرخ و كوالێتی كاڵاكان، پتر لە نۆ هەزار سەردانی بازاڕەکانیان کردووە و زیاتر له 50 شوێن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان داخراوه و دەست بەسەر زیاتر لە 150 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه.
مانگی ڕه‌مه‌زان، له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستاندا تیمه‌كانی چاودێریی بازرگانی و لیژنه‌كانی قایمقامیەت و لیژنه هاوبه‌شه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێریی بازاڕه‌كانیان كردووه. هێمن ڕه‌سوول، سه‌رپه‌رشتیاریى فرۆشگایەک دەڵێت: دەستخۆشیی لە لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ دەکەم و کارەکانیان بەرز دەنرخێنم و ئێمە پابەندی رێنماییەکانیان دەبین.
تییمه‌كان بێ جیاوازی لە سەردان و چاودێریی بازاڕەکان به‌رده‌وامن، له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچییه‌ك هه‌بێـت ئه‌وا دووچاری لێپێچینه‌وەی یاساییان دەکەن.
لای خۆیەوە نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، به‌درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌كانی چاودێریی بازرگانی، قایمقامییه‌ته‌كان و لێژنه هاوبه‌شه‌كان له چاودێریكردنی بازاڕه‌كان به‌رده‌وام بوون و به مه‌به‌ستی پارێزگاریی له نرخ و كوالێتی كاڵاكان، پتر لە نۆ هەزار سەردانی بازاڕەکانیان کردووە و زیاتر له 50 شوێن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان داخراوه و دەست بەسەر زیاتر لە 150 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه.