كه‌ربه‌لا.. 300 قوتابخانه مه‌ترسیی ڕووخانیان هەیە

K24 - هەولێر:
كه‌ربه‌لا شارێكه گوزارشت له پێگه‌یه‌كی به‌رز و گه‌وره‌ی ئایینی ده‌كات و ناوه‌ندێكی گه‌شتیارییه و گه‌شتیاران به به‌رده‌وام ڕووی تێ ده‌كه‌ن و داهاتێكی زۆر له‌م ڕووه‌وه به ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی خراپیی بینای قوتابخانه‌كان بووه‌ته‌وه.
كه‌ربه‌لا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك شارێكی عێراقی گوزارشت له پێگه‌یه‌كی به‌رز و گه‌وره‌ی ئایینی ده‌كات و ناوه‌ندێكی گه‌شتیارییه و گه‌شتیاران به به‌رده‌وام ڕووی تێ ده‌كه‌ن و ساڵانه داهاتێكی زۆر له‌م ڕووه‌وه به ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی خراپی بینای قوتابخانه‌كان بووه‌ته‌وه و دانیشتووانی شاره‌كه‌یش داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بكات و قوتابخانه‌ی نوێ له شاره‌كه دروست بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان 300 قوتابخانه له كه‌ربه‌لا لەوانەی بڕوخێن و هاووڵاتییانیش داوا له لایه‌نی به‌رپرس ده‌كه‌ن ژیان و گیان منداڵ و نه‌وه‌كانیان بپارێزن و قوتابخانه‌كانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و قوتابخانه‌ی نوێیشیان بۆ دروست بكه‌ن.
وێرای تەرخانکردنی زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا، کەچی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە عێراق یەکێکە لە خراپترینەکانی جیهان، بە گوێرەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە لە عێراق لە قوڕ دروست کراون و 50%ـی قوتابخانەکانیش پێویستان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
نیوەی قوتابخانەکانی عێراق پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتەکە خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوت و پێنجەم بەرمهێنەری جیهانە، وڵاتێکە خاوەن دەیان و سەدان سامانی هاوشێوەیە.
دوای زیاتر لە 103 ساڵ لە دامەزراندنی کەرتی پەروەردە ئێستایش زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە لە عێراق لە قوڕ، چادر و قامیش دروست كراون.