بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی له باره‌ی 'هه‌ژماری من'ـه‌وه فه‌رمانبه‌رانی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی لە ئاگهدارییەكدا کە بۆ فەرمانبەرانی بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە دەست بە پڕكردنەوەی فۆڕمی (هەژماری من) دەكرێت و دوا مۆڵەتیشی بۆ پرۆسەكە دیاری كردووە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی نیسانی 2024) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی لە ئاگەدارییەكدا سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كە ڕۆژی یەكشەممه 21ـی نیسانی 2024، دەست بە پڕكردنەوەی فۆرمی هەژماری من دەكرێت و فۆرمیش لە ڕێگەی بەڕێوەبەری بەشەكانەوە دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوا مۆڵەت ڕۆژی سێشەممەیە كە ده‌كاته به‌رواری 23ـێ نیسانی 2024.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی داوای له فه‌رمانبه‌رانی كردووه، بە زووترین كات فۆرمەكە پڕ بكەنەوە و پێداویستییه‌كانی "کارتی نیشتمانی کارتی زانیاری، یەک وێنەی بچووك، پاسپۆرك بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌یانه"، گوتووشهیهتی هه‌موو ئه‌م پێداویستییانه ڕه‌نگاوڕه‌نگ بن.