سلێمانی.. ئۆتۆمبێلی عه‌تا سه‌راوی له‌ رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌

K24 - سلێمانی:

دالیا كه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له‌ پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئۆتۆمبێله‌كه‌ هی عه‌تا سه‌راویی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانییه‌ كوردستانه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ر له‌ نیو كاتژمێر له‌ رووداوه‌كه‌، كاتێك عه‌تا سه‌راوی به‌مه‌به‌ستی نانخواردن روو له‌  یه‌كێك له‌ ریستۆرانته‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قییه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت: تیمه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عه‌تا سه‌راوی سه‌لامه‌ته‌.

شایه‌تحاڵێك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان ده‌كرد.

Fly Erbil Advertisment