ملیۆنێک ناونیشان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش کراون

پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر
پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر

K24 - هەولێر:

لە 16مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب، چەندین ناونیشانی تایبەت بە منداڵان نمایش کراون، دایک و باوکان منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان هێناوە تا کتێبی دڵخوازیان بۆ بکڕن و ئاشنایان بکەن بەو کتێبانەی کە تایبەتن بە پەروەردە و دونیای منداڵان.

پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەردەوامە، 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونیشانی جیای کتێب نمایش کراون، کە تێیدا بە سەرجەم زمانەکان گرنگییەکی تایبەت بە کتێبی منداڵان دراوە.

بە سەدان ناونیشانی جیاواز تایبەت بە منداڵان لەنێو پێشانگاکە نمایش کراون، کە زۆرینەیان خۆیان لە بواری پەروەردەی دەبیننەوە و بەپێی تەمەن جیاکراونەتەوە.

بوونی کتێبی زۆر تایبەتی منداڵان لە نێو پێشانگای نیودەوڵەتی کتێب بووەتە دەرفەتێکی باش کە دایک و باوکان بە دوای کتێبی دڵخوازی منداڵەکانیان بگەڕێن و گرنگی بە پەروەردە و خوێندنی زیاتر بدەن.

Fly Erbil Advertisment