چاڤی 3 مەرجی بۆ مانەوە لەسەر بارسێلۆنا داناوە
چاڤی هێرناندێز سێ مه‌رجی بۆ مانه‌وه داناوه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و وه‌رزی داهاتووش له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سێ یاریزانی سوپه‌رستاره، لە لایەكی دیكەیشەوە ئەگەر ئەوە هەیە ئەنجوومەنی لالیگا یاسای یەك بەرامبەر یەك بۆ بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە، بەمەش دەتوانێت گرێبەستی گەورە لە هاوینی داهاتوو بكات.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند مانگێك پێش ئێستا و به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی، چاڤی هێرناندێز رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنا ده‌ڕوات و ده‌ست له راھێنه‌رایه‌تی یانه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه نێو ماڵی بارسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان چاڤی له ئه‌ركه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، لەم پێناوەیشدا بەڵێنی پێدەدەن هه‌ر شتێكی بوێت بۆی بكەن.
بارسێلۆنا دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نایكی هه‌لی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه تیپه‌كه‌ی به یاسای (1 ـ 1) نوێبكاته‌وه، واتا بة فرۆشتی هه‌ر یاریزانێك ده‌توانێت ته‌واوی نرخی یاریزانه‌كه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی دیكه خه‌رج بكات كه وه‌رزی رابردوو بارسا به یاسای یه‌ك له‌سه‌ر سێ گواستنه‌وه‌كانی ده‌كرد، واتا ته‌نیا ده‌یتوانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی فرۆشتوویه‌تی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رجی بكات، بەڵام ئەگەر هەیە ئەنجوومەنی لالیگا یاسای یەك بەرامبەر یەك بۆ بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە، بەمەش دەتوانێت گرێبەستی گەورە لە هاوینی داهاتوو بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا چاڤی هێرناندێز له مانه‌وه نزیكه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌رجی له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا داناوه، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی چاڤی بۆ مانه‌وه، گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی سوپه‌رستاری هێرشبه‌ره و له‌گه‌ڵ یاریزانێكی سوپه‌رستاری هێڵی ناوه‌ڕاست و یاریزانێكی باڵی به‌رگری كه چاڤی پێیوایه له‌و شوێنانه كێشه‌یان هه‌یه و به‌بێ ئه‌وه ناتوانێت پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
مه‌رجێكی دیكه‌ی چاڤی هێرناندێز بۆ مانه‌وه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕازییه‌كانی نێو یانه‌كه به‌رامبه‌ری كپ بكرێت و له‌نێوخۆ كار بۆ لاوازكردنی نه‌كرێت به‌جۆرێك ئه‌وه‌یان ده‌بێته مه‌رجی سێیه‌می چاڤی كه ده‌یه‌وێت هیچ كه‌سێك تێكه‌ڵاوی كاره‌كانی نه‌بێت و خۆی به‌رپرسی یه‌كه‌می گواستنه‌وه و به‌ڕێكردنی یاریزانه‌كان بێت و یانه‌كه‌ش پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی بكه‌ن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، خوان لاپۆرتا به سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی چاڤی هێرناندێز رازی بووه و له داهاتوویه‌كی نزیك مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه راده‌گه‌یه‌نن و به پلانی نوێ ده‌ست به وه‌رزێكی نوێ ده‌كه‌ن.
چاڤێ هێرناندێز له مانگی یازده‌ی ساڵی 2022ـه‌وه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه و سه‌رپه‌رشتی 136 یاریی بارسای كردووه و ناسناوێكی لالیگا و ناسناوێكی سوپه‌ری ئیسپانی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستھێناوه.