داواكاریی بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی فیدراڵ كرا

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، داواكاریی بۆ دامه‌زراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی عێراقی فیدراڵ ده‌كات.
د. نه‌هله قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، داواكارییمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی عێراقی فیدراڵ، بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێنج ساڵه دانه‌مه‌زراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ژماره‌ی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 2018ـه‌وه دانه‌مه‌زراون، 6000 هه‌زار كه‌سن".
ئاشكراشی ده‌كات، بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییش هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و ئێمه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
گوتیشی: "پێشتریش كارمان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ناوچه‌ی مادده‌ی 140 كرد و ئه‌وان دامه‌زران، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و شه‌ش هه‌زار یه‌كه‌مه‌ی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دابمه‌زرێن".
ڕۆژی سێشەممە (23ـی نیسانی 2024) پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاندبوو: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردبوو: مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی جیددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.