دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید: فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك هونه‌ری كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندێكی میوزیكژه‌نی كوردستان باس له‌وه دوكات گرنگی فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك له‌وه‌دایه نموونه‌ی هونه‌ری كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024) دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید، هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی كوردستان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك ڕایگه‌یاند، گرنگی ئه‌و فێستیڤاڵه له‌وه دایه نموونه‌ی هونه‌ری كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌وه دایه بۆ ساڵی داهاتوو و ساڵانی دواتریشدا به‌رده‌وام بێت و نموونه‌ی باشتر و ناوازه‌تر پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به سپۆنسه‌ری كوردستان24، فێستیڤاڵی سه‌مای دهۆك ده‌ستی به كار و چالاكییه‌كانی كرد و له ئێسته‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سەرپەرشتیاری هونەری فێستیڤاڵی سەمای دهۆک ڕایگەیاند، 13 گرووپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە و لە بەرنامەیاندایە بۆ ساڵانی داهاتوو، فێستیڤاڵەکە بە نێودەوڵەتی بکەن.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له گوتارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان رایگه‌یاند، كورد هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی كوردستان داوه.
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر راشیگه‌یاند، خودا ئازادی به ئێمه داوه و به‌نده‌ی خودا‌ش هه‌وڵیانداوه ئه‌و ئازادییه له ئێمه بستێنن، په‌نا به خوا به هه‌وڵ و هیمه‌ت و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌م ئازادییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگاری دهۆك هه‌روه‌ها گوتیشی، ئاماده‌ین ئه‌م فێستیڤاڵه ببێته ساڵانه، كاریگه‌رتر و فراوانتر ئه‌نجامی بده‌ین، تاكو ببێته كولتوور و ناسنامه بۆ شاری دهۆك.
راشیگه‌یاند، دهۆك شوێنی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كه، ته‌واوی پێكهاته‌كان وه‌ك برا له‌و پارێزگایه به‌یه‌وه ده‌ژین.
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ساڵی 2014 تیرۆریستان هه‌وڵیاندا كورد و پێكهاته‌كانی دیكه جینۆساید بكات، دهۆك بووه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ له گشت ئایین و پێكهاته‌یه‌ك.