ئەندامێكی دیكە دەستلەكاركێشانەوەی لە یانەی هەولێر راگەیاند

موسا موحسین بووە چوارەمین ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر كە دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، ئەمەش لە كاتێكدایە هەر لەم هەفتەیە جێگری سەرۆكی یانەكەش وازی لە پۆستەكەی هێنا.
موسا موحسین ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر لە رێگەی كوردستان24ـەوە دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر هێنا.
موسا موحسین بەڕێوەبەری كارگێری و ئیدارەی یانەی هەولێریش بوو لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند لە پێناو خەم و بەرژەوەندی گشتی دەستلەكاركێشانەوەم راگەیاندووە.
موسا موحسین سەرپەرشتیاری تیپی بایسكیلسواری یانەی هەولێریش بوو، پێشتریش جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی بایسكیلسواری عێراقیش بووە، پێشتر دوو ساڵیش لەسەردەمی ستافی پێشوو ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بووە.

