به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێی میكانیزمه‌كانی كاری هاوبه‌شی وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نم ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
وه‌زیری بازرگانیی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و پیشه‌سازیی و كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له باره‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیاران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024) ئه‌سیر داوود غه‌ریدی، وه‌زیری بازرگانیی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و میكانیزمه‌كانی كاریی هاوبه‌شی هه‌ردوولایان بۆ ئاماده‌كاریی وه‌رزی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانیان تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عێراق، ئه‌سیر داوود غه‌ریدی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی وه‌زاره‌ته‌ی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عێراقدا ئاماژه به‌وه كراوه، غه‌ریدی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كارێك ده‌كه‌ن خزمه‌ت به جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌ك سه‌رجه‌م جووتیارانی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، شاندی هەرێم داوای هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی كردووه، نه‌خاسمه له باره‌ی بە ڕووبەری چێنراو و بەرهەمی کشتوکاڵی و قەبارەی ئەو بڕە به‌رهه‌مه‌ی کە چاوەڕوان دەکرێت بخرێتە بازاڕەوە، بەشێوەیەک كه لەگەڵ قەبارەی توانای عەمبارکردنی هەرێم بگونجێت.