كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش لە هەولێر بەڕێوە چوو

K24- هەولێر:
کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
وەزارەتی پێشمەرگە و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا بڵاویان کردووەتەوە، فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپه‌يمانیەتی نێوده‌وڵه‌تى کۆبوونەوەیەکیان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ساز کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكايه‌تىی هەرێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی زانیارییەکان، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه لە کۆبوونەوەکەدا خراونەتە ڕوو، هاوکات هه‌ڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە كراوە.
ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه کراوە، هاوکات ده‌رباره‌ى كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنيه‌تيى چاره‌كردنيان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە، هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کردۆتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردۆتەوە.