دیناری ساختە بووەتە هەڕەشە بۆ ئابووری عێراق

K24 - هەولێر
عێراق ئه‌و وڵاته‌ی بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ قه‌یرانه ئه‌منی و گه‌نده‌ڵییه‌كان، ڕۆژانه هۆشدارییه‌كان له باره‌ی چه‌كی بێ مۆڵەت و مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوده‌كرێنه‌وه، له كاتێكدا قه‌یرانێكی دیكه‌ی مه‌ترسیداری هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو بابه‌ته به‌رۆكی ئه‌و وڵاته گرتووه، ئه‌ویش دراوی ساخته.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لیژه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ساخته‌كردنی دراوی بیانی بووه‌ته یه‌كێك مه‌ترسیدارترین ئه‌و ته‌حه‌دییاتانه‌ی دوای ساڵی 2003 به‌رۆكی عێراقی گرتووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پرۆسه‌ی ساخته‌كردنی دراو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌ته و تۆڕی مافیای فره ڕه‌گه‌زنامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و به‌شێكیان له‌پێناو فێڵكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سامان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان هه‌ڵگری ئه‌جێندای زیانگه‌یاندنن به ئابووری عێراق.
ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌ڵێت: ساخته‌كردن ته‌نیا له دراوی بیانی و دۆلاردا چڕ نابێته‌وه، ئێستا ئه‌و په‌تایه دراوی عێراقیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت نه‌ختینه‌كانی وه‌ك 50 هه‌زار و 25 هه‌زاری، ساختەکارییەکانیش زۆر به شارازایانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئامێره‌كانی کۆپیی و چاپکردنی دراوی ساخته پێشکەوتوون و نزیکەی 90%ی دراوی ساخته له‌ودیو سنووره‌كانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئاودیوی عێراق دەکرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی مه‌ترسیدارتر كردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، تاڕاده‌یه‌ك هێزه ئەمنییەکانی توانیویانه کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و هه‌ندێك له‌و تۆڕانه ده‌ستگیر بكەن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه، به‌رده‌وامبوونی گرووپه مافیاكانی تایبه‌ت به ساخته‌كردنی دراو تا دێت ڕوو له زیادبوونه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئابووری وڵات.
بانکی ناوەندی عێراق، بەگوێرەی ماددەی 11 لە یاسای ژمارە 56ی دەرچووی ساڵی 2004، مەرجەکانی تاوانی ساختەکاری بەمجۆرە دیاریکردووە:
بە گوێرەی ماددەی 50 و 51ی یاساکە هەر کەسێک هەوڵی ساختەکردنی دراو یان هاوکاری چاپکردنی پارەی ساختە بکات، یان هەر کەسێک مامەڵە بە دراوی ساختە بکات یان لە دەرەوەی وڵات بهێنێتە ناوخۆ سزاکەی ماددی 50 ملیۆن دینارە یان پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت یان هەردوو سزاکەی بەسەر دەسەپێنرێت.
(کڕین، قبوڵکردن یان پێشکەشکردن بۆ کڕین، قبوڵکردن، هێنانی بۆ عێراق) ئەوا بە تاوانێکی تاوانبار دادەنرێت کە بە یاسا سزا دەدرێت بەوەی کە لە (50) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان زیندانی بکرێت بۆ ماوەیەک کە لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت یان هەردووکیان.
هەروەها بە گوێرەی ماددەی 52 هەر کەسێک بازاڕ بۆ ساخکردنەوەی پارەی ساختە خۆش بکات و وەک دراوی فەرمی برەوی پێ بدات یان بینێتە دەرەوەی وڵات، سزاکەی 100 ملیۆن دینارە یا زیندانیکردنە بۆ 10 ساڵ یان هەردوو سزاکەی بەسەر دەسەپێندرێت.