چێڵسی و تۆتێنهام لە دێربی ئاگرینی لەندەن رووبەڕوو دەبنەوە

یانەی چێڵسی ئەمشەو لە کاتژمێر 09:30 لە دێربی لەندەن، یارییە دواخراوەکەی گەڕی 26ی پرێمەرلیگ ئەنجام دەدات و لە یاریگەی ستامفۆرد بریج میوانداری تۆتێنهامی دراوسێی دەکات.
چێڵسی لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە خانەی نۆیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دەبینرێت و 48 خاڵی هەیە، لەبەرامبەردا تۆتێنهام بە 60 خاڵ لە خانەی پێنجەم دەبینرێت.
چێڵسی بەدوای گەڕانەوە بۆ سەرکەوتن دەگەڕێت دوای ئەوەی لە دوو گەڕی رابردوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر ئارسێناڵ دۆڕا و لەگەڵ ئاستۆن ڤیلاش 2-2 یەکسان بوون.
چێڵسی دوایین پێنج یاریی ئەم وەرزەی وەکو یارییەکی دۆستانە دەکات دوای ئەوەی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان دوورکەوتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەم ئەنجامە خراپانەی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تۆماری کرد.
بە پێچەوانەوە تۆتێنهام چاوی لەسەرکەوتنە بۆ ئەوەی لە ململانێی ئاستۆن ڤیلا بەردەوام بێت لەسەر خانەی چوارەمی پرێمەرلیگ کە خانەی گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، کە یانەکانی پرێمەرلیگ تەنیا چوار بلیتی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویان هەیە.