کوردستان24 کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو

K24 - هەولێر
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان بەشداربووە، 9 جار بە سەربەخۆ و 3 جاری بە هاوپەیمانی، لەسەرجەم هەڵبژاردنەکان جار دوای جار دەنگەکانی کەمیکردووە.
لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەراورد بە خولی پێنجەم بە ڕێژەی28% دەنگەکانی کەمیکردووە. دادگای فیدراڵیش سکاڵاکەی یەکێتی بەدەرفەت زانی بۆ لێدان لە دیموکراسی هەرێمی کوردستان و لە 21ـی شوباتی ئەمساڵ کورسی کۆتاکانی لەپەرلەمانی کوردستانی لادا، ئەوەش بووەتە ڕێگر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆی.
هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لە هەڵبژاردنە گشتییەکان دەنگەکانی کەمیکردووە و لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە 1992 بە بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی پێنجەم لە 2018، دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی 28% کەمیکرد.
بەهۆی سکاڵایەکی یەکێتی دادگای فدراڵی کورسی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان لاداوە و بووەتە بەربەست لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکانیش تێبینیان هەیە.
دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
12 هەڵبژاردنی گشتیی، 9 هەڵبژاردنی سەربەخۆ، 3 هاوپەیمانی
.................................
خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان
19/05/1992
ژمارەی گشتی دەنگدەران
1,112,000 دەنگدەر
یەکێتی، 423,833 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 38%
...........................
خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان
30/01/2005
ژمارەی گشتی دەنگدەران 2,290,736 دەنگدەر
یەکێتی بە لیستی هاوبەش بەشداریکردووە
...............................
خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
30/01/2005
ژمارەی گشتی دەنگدەران 2,290,736 دەنگدەر
یەکێتی 765,544 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 33%
........................................
خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
30/01/2005
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,290,736 دەنگدەر
یەکێتی بە لیستی هاوبەش بەشداربوو
...........................................
خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان
25/07/2009
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,518,773 دەنگدەر
یەکێتی بە لیستی هاوبەش بەشداریکرد
..........................................
خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
07/03/2010
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,590,274 دەنگدەر
یەکێتی 396,237 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 15%
......................................
خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان
21/09/2013
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,803,283 دەنگدەر
یەکێتی 350,500 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 13%
........................................
خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
30/04/2014
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,717,082 دەنگدەر
یەکێتی 500,410 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 18%
.........................................
خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
30/04/2014
ژمارەی گشتی دەنگدەران
2,717,082 دەنگدەر
یەکێتی 528,122 دەنگ، ڕێژەی دەنگەکان 19%
........................................
خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
12/05/2018
ژمارەی گشتی دەنگدەران
3,758,896 دەنگدەر
یەکێتی 364,638 دەنگدەر ڕێژەی دەنگەکان 10%
...................................
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان
30/09/2018
ژمارەی گشتی دەنگدەران
3,085,461 دەنگدەر
یەکێتی 319,912 دەنگ، ڕێژەی دەنگ 10%
.......................................
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
10/10/2021
ژمارەی گشتی دەنگدەران
3,486,787 دەنگدەر
یەکێتی 215,316 دەنگ، ڕێژەی دەنگ 6%