موحسین مەندەلاوی داوای دادپەروەریی بۆ کوردانی فەیلی دەکات

K24-هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت، داوای دادپەروەریی بۆ کوردانی فەیلی و لابردنی کارگەرییە نەرێنییەکانی سەردەمی دیکتاتۆری بەسەریاندا دەکات.
ئەمڕۆ پێنچشەممە 2 ی ئایاری 2024، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت دووپاتی لە پێویستی چەسپاندنی دادپەروەریی بۆ کوردانی فەیلی کردەوە.
مەندەلاوی داوای لابردنی ئەو کاریگەرییە نەرێنیانەی کرد سەردەمی دیکتاتۆری بەسەریدا سەپاندبوونی.
فەیلییەکان لە دەستووری عێراقدا وەک نەتەوەی کورد ناسێنراون، لە مانگی یەکی ساڵی 2019دا، کوردانی فەیلی لە پارێزگای واسیت، کورسییەکی کەمینەکانیان وەرگرت کە مازن عەبدولمونەعیم گۆمە بە 5078 دەنگ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.