نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی باسی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم و نه‌ناردنی مووچه نه‌كراوه

K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی فیدراڵ، به‌هیچ جۆرێك باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نییه و بۆیه به‌غدا مووچه نانێرێت.
ده‌سته‌كه له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، به‌هیچ جۆرێك باسی بابه‌تی ئه‌وه نه‌كراوه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نییه و بۆیه مووچه نانێرن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه‌دا هیچ بابه‌تێكی وا باس نه‌كراوه جگه له بابه‌تی وانه‌بێژان".
هیواشیان خواست، هیچ لێدوانێك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بڵاو نه‌كرێته‌وه.
سێشەممە (30ی نیسانی 2024)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی لەگەڵ هەردوو وەزیری پەروەردە و فێرکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووە، سوودانی لەبارەی هەموو ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق بووەتەوە ئاگادارکرایەوە، هاوکات ئاماژە بە هەنگاوەکانی هاریکاری وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن بە گوێرەی وەرزی ساڵی خوێندن.
