سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه ده‌كات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی هەینی (3ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه ده‌كه‌م كه زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ له پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: له كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا، پێويسته هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياكردنه‌وه‌ى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.