ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی لالیگا، گورزی خۆی له ریال سوسیداد وه‌شاند

یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له وه‌رزی نوێی لالیگا له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی خاوێن برده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید به خێرایی له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی گاریس به‌یل گورزی خۆی له ریال سوسیداد وه‌شاند و به گۆڵێك پێشكه‌وتن.
دواتر له خوله‌كی 40 ماركۆ ئاسینسیۆ كه به جێگره‌وه‌ی رائول گۆنزالێز وه‌سف كراوه، یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی ریال مه‌درید له لالیگا تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ.
له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، گاریس به‌یل گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت كریستیانۆ بۆ ئه‌م یارییه بگه‌رێته‌وه، یانه‌ی ریال سوسیدادیش له هه‌مان رۆژ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئۆساسونا.