یەپەگە هێرشی فراوانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی حەسەکە دەستپێکرد

K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ئاشکرایکرد، هێزەکانییان هێرشێکی فراوانییان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو ناوچانە دەستپێکردووە، کە لە ژێردەستی هێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەد دان.
یەپەگە داواشی لە هێزەکانی سەر بە ئەسەد کردووە خۆیان رادەست بکەن.
پێشتر، محەمەد زەعال عەلی پارێزگاری رژێمی سووریا لە حەسەکە، تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاندبوو، ئەگەر یەپەگە واز لە هێرشەکانییان نەهێنن ئەوا تەواوی شارەکە خاپوور دەکەن.
دوێنێ، هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانییان گەڕەکی غوێران کۆنتڕۆڵ بکەن کە تاکە گەڕەکی عەرەب نشینی حەسەکەیە.