كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له پێناو خۆشه‌ویستی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 - هەولێر:
هاوبه‌ندیی جیهانیی ئیسلامی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له پێناو به‌هێزكردنی خۆشه‌ویستی له نێوان شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و زۆرێك له نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
بڕیار وایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 7ـی ئایاری 2024، هاوبه‌ندیی جیهانیی ئیسلامی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له پێناو به‌هێزكردنی خۆشه‌ویستی له نێوان شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كان له كوالالامپووری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه ببات كه 2000 كه‌س له نوێنه‌رانی 57 وڵاتی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌م كۆنگره‌یه به سه‌رپه‌رشتی و به‌شداری ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم، سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا و محه‌ممه‌د عیسا، ئه‌مینداری گشتی هاوبه‌ندیی جیهانیی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له كۆنگره‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی فره‌یی، به‌یه‌كه‌وه‌ژیان، میانڕه‌وی، زانستخوازی و لێبوورده‌یی و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان ئایینه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئایینه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له ئاشتیی جیهانی و هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی نێوان گه‌لانی جیهان و هاریكاری شارستانیی و ژیاری نێوانیان.