ئەحمەد هۆشیار: رۆژانە 75 گەشت لە رێگەی 19 هێڵی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجام دەدرێن

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیاند، رۆژانە 75 گەشت لە رێگەی 19 هێڵی فرۆکەوانی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجام دەدرێن.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تایبەت بە کوردستان24ـی رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە وەزری گەشتکردن، کە لە 15 ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

پێشبینیش دەکەن ژمارەی گەشتەکان لەم وەرزەدا رۆژانە بۆ سەرووی 105 گەشت زیاد بکات.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کوردستان 24 ئاماژەی بەوەشدا، لەسەدا 75 بۆ 80ی کارەکانی درووستکردنی کارگۆی نوێی فڕۆکەخانە تەواو بووە.

بە تەواوبوونی کارگۆکەش قەبارەی کارگۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەبێتە چوار هەزار تەن.

Fly Erbil Advertisment