ریال مه‌درید وەكو پادشای لالیگا مایەوە

ریال مه‌درید له گه‌ری 34ـی لالیگا میوانداریی كادیزی كرد و یارییه‌كه‌شی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد به چوارده خاڵ، دۆڕانی بارسێلۆناش بۆ ریال مەدرید بووە خێروبەرەكەت.
هه‌ر له گه‌ڕی 34ـی لالیگا بارسێلۆنا بووه میوانی جیرۆنا و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر چوار گۆڵ دۆڕاند، بەمەش چوار گه‌ڕ پێش كۆتایی خوله‌كه ریال مه‌درید بۆ جاری 36ـەمین ناسناوی لالیگای به‌ده‌ستهێنا و بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2023 ـ 2024ـی خولی ئیسپانی.
ئانچیلۆتی: ئاهەنگەكەمان بۆ چوارشەممە دوادەخەین
كارڵۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید دوای یەكلاییكردنەوەی نازناوی لالیگا، راگەیاند جارێ كاتی ئاهەنگ نییە، دەشڵێت: راستە هەموومان دڵخۆشین بە بۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا، بەڵام ئێمە یارییەکی زۆر گرنگمان رۆژی چوارشەممە لە پێشە، دەمانەوێت ئامادەکاری باش بکەین، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هاندەرەکانمان ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن، بۆیە هیوادارم هەموومان پێکەوە لەو رۆژە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین.
ئانچیلۆتی گوتیشی: لە قۆناغی دووەمی لالیگا هەمووان چاوەڕێیان دەکرد ئێمە خاڵ لەدەست بدەین، بەڵام ئێمە زۆر بە باشی کارمان کرد و پێموایە گۆڵەکەی جود بێلینگهام بەرامبەر بارسێلۆنا، گرنگترین رووداوی ئەم وەرزە بوو، لەبەر ئەوەی توانیمان جیاوازیمان لەگەڵ بارسا زیاد بکەین و تاوەکو رادەیەکی زۆریش ناسناوەکەمان یەکلایی کردەوە. بە گشتی وەرزێکی قورسمان بەرێکرد، لە یەکەم یاریی تاوەکو کۆتا یاریی.


