ھەرێمی كوردستان دەروازەیەكی دیكەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەكاتەوە

K24 - ھەولێر
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دەروازەی سنووری سەیرانبەند – بانە، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بە فەرمی دەست بەكارەكانی بكات.
یانەی ھەواڵدەرانی ئێران بڵاوی كردەوە، ھەموو ھەماھەنگیەك بۆ بە فەرمی كرانەوەی دەروازەی سنووری سەیرانبەند كراوە و بە كردنەوەی ئەو دەروازەیە ئابووری ناوچەكە گەشە دەكات.
بازاڕی سنووری سەیرانبەند، 70 ساڵه ههیه و ھاوسنووری ھەرێمی كوردستانە، لە رۆژھەڵاتەوە 18 كیلۆمەتر لە بانە دوورە و لە باشوورەوە 30 كیلۆمەتر لە شاری پێنجوێن دوورە.