گه‌یلان حاجی سه‌عید: به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی كۆڕبه‌ندی ئابووری ئوردن - عێراق، سه‌ردانی عه‌مانمان كردووه

K24 - هەولێر:
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، كه له ژماره‌یه‌ك بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری ئوردن، سه‌ردانی عه‌مانیان كردووه.
شانده‌كه له‌گه‌ڵ ژووری پیشه‌سازی ئوردن كۆبووه‌ته‌وه و تێیدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌مباره‌یه‌وه گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له عه‌مانه‌وه رایگه‌یاند، بۆ به‌شداریی كۆڕبه‌ندی ئابووری ئوردنی و عێراقی، دوێنێ له چوارچێوه‌ی شاندێك گه‌یشتینه عه‌مان و كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاری بازرگانی عێراقی – ئوردنی بانگهێشتی ئه‌و كۆڕبه‌نده كرابوو.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مه‌به‌ستی به‌شداریكردنمان له‌و كۆڕبه‌نده، ئاگاداربوونه له جوڵه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئوردن هه‌یه، به‌و هیوایه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له رووی ئابوورییه‌وه په‌ره‌ی پێ بده‌ین و سوود له ئه‌زموونی ئوردن ببینین.
گه‌یلان حاجی سه‌عید هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هاتووین به وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان بڵێن، له هه‌رێمی كوردستان هه‌لی وه‌به‌رهێنان هه‌یه، هه‌روه‌ها پێشمان راگه‌یاندن، كه له‌و سه‌قامگیرییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، سوودمه‌ند بن.
ئاشكراشیكرد، له میانه‌ی كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌كه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق كۆبووینه‌وه، بانگهێشتمان كردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، تاكو گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه پیشه‌سازییه‌كان بكرێت و تاكو كارگه و كارخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌و ئیمتیازاتانه سوودمه‌ند بن.
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كه ژماره‌یه‌ك بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ریش له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌ردانی ئوردنیان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری پشه‌سازی ئوردن - عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.