باشترینەكانی وەرزی 2023 ـ 2024 دیاریكران

ئەركان مەنسور و هەژار سابیر لە كاتی وەگرتنی لۆگۆی تایبەتی كوردستان24
ئەركان مەنسور و هەژار سابیر لە كاتی وەگرتنی لۆگۆی تایبەتی كوردستان24

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، بەپشتبەستن بە راپرسییەك باشترینەكانی خولی نایابی كوردستانی بۆ وەرزی 2023 ـ 2024 دیاریی كرد، ئاكرێ كۆنترۆڵی باشترینەكانی كردووە.
باشترین راهێنەر
هەژار سابیر راهێنەرە لاوەكەی ئاكرێ كە یانەكەی بۆ یەكەمجار كردە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بە كۆكردنەوەی 47 دەنگ وەكو باشترین راهێنەری وەرز دیاریكرا.
سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكە بكات و پلەی دووەمی بەدەستهێنا، وەكو دووەم باشترین راهێنەری خولەكە دیاریكرا.

.

باشترین یاریزان
ئەركان مەنسور هێرشبەری یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە سەركردایەتی بردنەوەی نازناوەكەی كرد و 7 گۆڵیشی تۆمار كرد و بە كۆكردنەوەی 29 دەنگ بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو هەڵبژێردرا.
دانا كامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە هاوشانی یاداگار ئیبراهیم كە هەریەكەیان 18 گۆڵیان تۆمار كرد و پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەیان گرت وەكو دووەم و سێیەم باشترین یاریزانی وەرز دەستنیشان كران، هاوكات بیلال ساڵح ناوەراستكاری یانەی برایەتی كە 11 گۆڵی تۆمار كرد بوو لە ریزبەندی چوارەم باشترین یاریزانی خولەكە بوو.

.

باشترین گۆڵپارێز
عەباس یابڕ گۆڵپارێزی یانەی ئاكرێ كە ئەم وەرزە 11 كلین شیتی هەبوو بە نازناوی خولەكەشی لەگەڵ ئاكرێ بردەوە بە 24 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێزی ئاكرێ دیاریكرا.
دلێر حاتەم گۆڵپارێزی هەندرێن سەرەڕای ئەوەی خاوەنی زۆرترین كلین شیت بوو بەڵام پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هۆگر عەلی گۆڵپارێزی زاخۆ و هەڤاڵ بەهادین گۆڵپارێزی شێروانە وەكو سییەم و چوارەم باشترین گۆڵپارێزی خولەكە هەڵبژێردران.

.

 

Fly Erbil Advertisment