سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراق کۆبوونەوە

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى جه‌خت لە له گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 07-05-2024، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سير داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه ئێستە به سه‌ردانێك له تارانه، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيه‌تيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييه‌وه.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جه‌ختيان له گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه که کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.