کارین ژان پییەر: ئەمەریکا نیگەرانە لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی سەر ڕەفەح
K24 - هەولێر
ئەمەریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح نیگەرانە و داوای پاراستنی خەڵکی سڤیل دەکات.
کارین ژان پییەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هەڵوێستیان ڕوونە و لە ئۆپەراسیۆنی سەر رەفەح نیگەرانن و جەخت لە پاراستنی خەڵکی سڤیل دەکەنەوە.
کارین ژان پییەر ئاماژەی بەوەشدا، داخستنی دەروازەی رەفەح قبوڵکراو نییە و دەبێت بکرێتەوە.
ئەو گوتە بێژە گوتیشی: "حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ سەر رەفەح سنووداربووە و بۆ دڵنیاییدانبووە لەوەی، تواناکانی حەماس لەناوببەن و لە قاچاخچییەتی چەک و پارە ڕێگرییان لێ بکەن. هەڵوێستی ئێمەش ڕوونە و لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەر رەفەح نیگەرانین، هەمیشە جەختمان لە پاراستنی خەڵکی سڤیل کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک کەس لەو ناوچەیەن و دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی هیچ کەسێک نەبێتە قوربانی. لەگەڵ ئەوەشدا، داخستنی دەروازەی رەفەح قبوڵکراو نییە و دەبێت بکرێتەوە.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
لای خۆیەوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر دەروازەی رەفەح دەستپێکرد.