ئازاد عه‌بدولواحید: فه‌رهه‌نگی زاره‌كیی موكریان خزمه‌تێكی گه‌وره به زمانی كورد ده‌كات
K24- هەولێر:
له هه‌ولێر پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی زاره‌كیی موكریان كه له‌لایه‌ن سه‌ڵاح پایانیانییهوه ئاماده كراوه و نووسراوه‌ته‌وه، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و له ڕێوڕه‌سمێكدا به فه‌رمی ده‌ناسێنرێت؛ هاوكات نووسه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، عیبرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره دروست بكه‌ن، فه‌رهه‌نگیان دانا و نووسیانه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) ئازاد عه‌بدولواحید، نووسه‌ر، تایبه‌ت به كوردستان24 له باره‌ی ئه‌م پڕۆژه گوتی، كاره‌كه‌ی سه‌ڵاح پایانیانی كارێكی گه‌وره‌ی هزری و نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌سته به زیندوڕاگرتنی زمانی كوردی.
ئازاد عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی پێش خۆیه‌تی له بواری فه‌رهه‌نگ و زماندا، ته‌نانه‌ت كاری هه‌ندێك له‌وانه‌ی پێش خۆیشی تێ په‌ڕاندووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، عیبرییه‌كان كاتێك قه‌واره‌یان دروست كرد، كاریان له‌سه‌ر دانانی فه‌رهه‌نگی عیبری – عیبری و ئینجا دانانی ئینسیكلۆپێدایهكیان دروست كرد.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كه سه‌ڵاح پایانیانی به ئەندازەی ده‌زگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كاری كردووه و توانیویه‌تی زمانی كوردی بپارێزێت.
سه‌ڵاح پایانیانی ماوه‌ی 25 ساڵ كاری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه كردووه و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریان لە هەولێر ئه‌ركی له چاپدانی له ئه‌ستۆ گرتووه.