شاندێکی گەشتوگوزاری کوردستان بەشداریی لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی لە دوبەی کرد

شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە دوبەی
شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە دوبەی

K24 – هەولێر:

شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە یاوەری ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاریی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی (ATM) لە دوبەی کرد.

پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی (ATM) بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاریی وڵاتان بەڕێوەچوو، هەروەها بە یەکێک لە پێشانگا هەر گرنگەکانی جیهان لە بواری گەشتیاری ئەژمار دەکرێت. هاوکات بۆ یەکەمین جاریشە زیاتر لە 70 کۆمپانیای گەشتیاریی و فرۆکەوانی هەرێمی کوردستان هاوشانی شاندی گەشتوگوزار لە ستاندی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

ئامانج لە بەشداریکردنی شاندەکەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پێشانگەکەدا بریتیە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیاریی و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی بەشداربووانی پێشانگا بە سرووشت و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بنیادنانی شارستانییەت و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

لەم بەشداریکردنەدا چەندین گرێبەستی جۆراوجۆر لە نێوان کۆمپانیاکانی کوردستان و کۆمپانیا بیانیەکانی بەشداربوو واژۆکران، ئەوەی ئەم ساڵ بینرا زۆرترین سەردانیکردن بۆ ستاندی گەشتوگوزار بووە.

Fly Erbil Advertisment