ڕێبه‌ر فه‌تاح: به‌شداری بانكی (TBI)ـی لە پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، دڵنیایی ده‌داته به‌شداربووانی پرۆژه‌كه

K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداریی بانكی (TBI)ـی لە پرۆژه‌ی هه‌ژماری من هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی چاره‌ی كێشه‌ی دارایی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) ڕێبه‌ر فه‌تاح، پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌شداریی بانكی (TBI)ـی لە پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، گرنگه و دڵنیایی ده‌داته به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه.
ڕێبه‌ر فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، به‌شداریی ئه‌و بانكه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، ده‌بێته هۆی چاره‌كردنی كێشه‌ی دارایی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه باسی له‌وه‌یش كرد، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ (توطین)ـی عێراقی هه‌یه، چونكه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ژماری من زۆر زیاتر له خزمه‌تگوزارییه‌كانی (توطین).
ناوبراو گوتیشی، به‌دجیتاڵكردنی دارایی سوودی بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتییان هه‌یه به‌تایبه‌ت له باره‌ی پێدانی مووچه، كه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران ده‌كات.
چوارشەممە، 08-04-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات".
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) چەندین کۆبوونەوەیان لەم هەفتەیەدا لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) ئەنجام داوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم هاوبەشییە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، سوودێکی زۆر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، "بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق".
پڕۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە و ڕێژەی تۆمارکردنیشیان گەیشتووەتە زیاتر لە 300 هەزار کەس، هاوکات 200 هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، تا کۆتایی ساڵی 2024، نزیکەی هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن.
ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکی تاقیکاری (ئەزموونی)، فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر مووچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتووە.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین، مووچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتووە.
بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە بریتین لە:
1- دەستڕاگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی.
2- ئامێرەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.
3- دەستڕاگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک.
4- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.
5- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
6- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچەدا.