وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: تا ئێستا له سه‌دا 75ـی پێشمه‌رگه كارتی بانكی هه‌ژماری منیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا له سه‌دا 75ـی پێشمه‌رگه كارتی بانكی هه‌ژماری منیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان و ژمێریاری گشتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پيشهنگ بووە و تائێستا سه‌دا 75 ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه و رۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، له‌مانگی نیسان و له قۆناغی دووه‌مدا، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه مووچه‌یان له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رگرتووه.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌كراوه، دڵنیایی ده‌ده‌ین به‌زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گه‌یه‌نن كه بریتییه له ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه و وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
بەگوێرەی ئامارەکانی پرۆژەی هەژماری من، کۆی هەژمارە کراوەکان بۆ مووچەخۆرانی دامودەزگای جیاوازەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە 301 هەزار هەژمار و لەو ژمارەیە 200 هەزار کارتی بانکیی ڕادەست کراوەتەوە.
ئامارەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا شەش بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکیی ئیسلامی عێراقی و بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) لە پرۆژەکە لەخۆدەگرێت.
هەژماری من؛ ژمارەیەک خزمەتگوزاریی و سوود بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات، گرنگترینیان؛ خزمەتگوزاری دارایی، پاداشتی هاوبەشی، توانای ڕاکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکان و کارپێکردن لە سەرانسەری جیهان و ئاسایشێکی باشتری دارایی فەراهەم دەکات.
پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونیشی داوە؛ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە، چونکە بە بانکیکردن دەمێکە لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەستی پێ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە (29ـی نیسانی 2024) عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بەوەی کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو عێراقییەکان مافیان هەیە لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق، بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی هەڵبژێرن.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.