یۆرگن كڵۆپ: بێهیوا بووم

یۆرگن كلۆپی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول پێش ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له گه‌ڕی 37ـی پرێمه‌رلیگ رووبه‌رووی ئاستۆن ڤیلا ببنه‌وه رایگه‌یاند به‌ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ بێهیوا بوون و نایانه‌وێت خۆیان بخه‌ڵه‌تێنن.
ئەمڕۆ هەینی، 19/5/2024 یۆرگن كڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند هەموو شتێك كۆتایی هاتووه ئەوان ناتوانن ببنه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، دەشڵێت: نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بیبه‌ینه‌وه نه‌خێر به‌هۆی ئه‌وه‌یه ئێمه له ركابه‌ری ده‌رچووین و زۆر دوورین، بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ ئامانجی یەكەمی ئێمه نییه و دوور كهوتووینەتەوە، بۆیە ناكرێت خۆمان فریو بدەین.
كلۆپ گوتیشی: له ئێوه ده‌پرسم ده‌كرێت مان سیتی له‌و سێ یارییه‌ی ماویه‌تی ههرسێكی بدۆڕێنێت، بێگومان نه‌خێر، ئه‌ی ئارسێناڵ دوو یاریی ده‌دۆڕێت، ئه‌وه‌یان قورسه، ئێمه دووشه‌ممه یاریی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڕه هه‌ردوو یانه‌كه دۆڕان ئه‌وه قسه‌یه‌كی لێ ده‌كه‌ینه‌وه.
كڵۆپ هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كارتێكی دیكه‌ی زه‌رد وەربگرێت له دواین یاریی ناتوانێت بێته یاریگه، گوتیشی: هه‌ر به‌راستی له بیرم نییه كه‌ی كارتی دووه‌مم وه‌رگرت، ده‌زانم به‌شێك له هاوكاره‌كانم كارتیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆم له‌بیر نییه، راستی له‌وه‌ته‌ی هه‌ست ده‌كه‌م پیر بووم زۆر ئارامتر بووم.
كڵۆپ كە ئەم وەرزە دوایین وەرزیەتی لەگەڵ لیڤەرپوول دڵخۆشی خۆی بە گەیشتنی دۆرتمۆند بۆ یاریی كۆتایی دەردەربڕێت، دەشڵێت: من هه‌میشه پاڵپشت و هانده‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندم، به‌راستی زۆر دڵخۆش بووم به گه‌یشتنیان به یاریی كۆتایی هێشتا كه‌سانێك له‌وێ كار ده‌كه‌ن كه له نزیكه‌وه ده‌یانناسم، پێموانییه هاوشێوه‌ی 2013 بن، به‌ڵام ئێستاش گه‌یشتنی دۆرتمۆند به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ چیرۆكێكی جوانه، نونێز یاریزانێكی لاوه و له دوای یارییه‌كه‌ی تۆتێنهام زۆر خه‌مبار بوو، كاردانه‌وه‌كانی ئه‌ویش سروشتییه و وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌یه پێویسته پشتی بگرین و هه‌میشه له‌گه‌ڵی بین.

