نێچیر هەورامی گۆرانی "کچێ بەچی" بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی، گۆرانییەکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "کچێ بەچی" لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی به کوردستان24ی راگەیاند: ئەو گۆرانییە نوێیەم لە ئاوازی خۆمە و ئالان میراودەلی تێکستی گۆرانیەکەی داناوە، هەروەها لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
نێچیر گوتیشی: ماوەیەک بوو پلانم دانابوو کە ئەو گۆرانییە بکەمە ڤیدیۆ کلیپ و بڵاوبکەمەوە، هیوادارم بەرهەمەکەم بەدڵی هەموو هوادارەکانم بێت و کەیف و خۆشی بگێڕن لەگەڵ نوێترین گۆرانیەکەم.
نێچیر هەورامی تەمەنی 37 ساڵە و خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "کچێ بەچی" بڵاوکردووەتەوە.