عهزیز ئهحمهد: له پڕۆژهی ههژماری مندا هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ ئیمزا ناکرێت
K24 - هەولێر:
جێگری بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان، لهبارهی پڕۆژهی ههژماری منهوه، رایدهگهیهنێت، "هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت". دهشڵێت: "له پڕۆژهی ههژماری مندا هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ ئیمزا ناکرێت".
ئهمڕۆ (شهممه 11ـی ئایاری 2024) عهزیز ئهحمهد جێگری بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو) نووسیوویهتی: "هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت و ههروهها هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ ئیمزا ناکرێت و سنوورێکیش لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت نییە".
عهزیز ئهحمهد ههروهها نووسیوویهتی: "هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات، بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووستە".
دهشڵێت: "پێویست بەمە ناکات، ئێمە لێرەین، بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان پرسیارەکانتان ئاراستەی ئێمە بکەن".
بەگوێرەی ئامارەکانی پرۆژەی هەژماری من، کۆی هەژمارە کراوەکان بۆ مووچەخۆرانی دامودەزگای جیاوازەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە 301 هەزار هەژمار و لەو ژمارەیە 200 هەزار کارتی بانکیی ڕادەست کراوەتەوە.
ئامارەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا شەش بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکیی ئیسلامی عێراقی و بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) لە پرۆژەکە لەخۆدەگرێت.
هەژماری من؛ ژمارەیەک خزمەتگوزاریی و سوود بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات، گرنگترینیان؛ خزمەتگوزاری دارایی، پاداشتی هاوبەشی، توانای ڕاکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکان و کارپێکردن لە سەرانسەری جیهان و ئاسایشێکی باشتری دارایی فەراهەم دەکات.
پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونیشی داوە؛ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە، چونکە بە بانکیکردن دەمێکە لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەستی پێ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە (29ـی نیسانی 2024) عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بەوەی کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو عێراقییەکان مافیان هەیە لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق، بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی هەڵبژێرن.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت.
— Aziz Ahmad (@azizkahmad) May 11, 2024
هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژوو ناکرێت.
هیچ سنوورێک نییە لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت.
هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووستە.
پێویست بەمە ناکات.
ئێمە لێرەین،…