وەزارەتی ئەوقافی میسر وێنه‌گرتنی مردوو قه‌ده‌غه ده‌كات

K24 - هەولێر:
وەزارەتی ئەوقافی میسر هه‌موو جۆره وێنه‌گرتنێكی مردووی له كاتی بردنی بۆ مزگه‌وت و شووشتنی و نوێژكردن له سه‌ری قه‌ده‌غه ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌مه بۆ پاراستن و به‌رزڕاگرتنی پایه‌ی مرۆڤه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024) وەزارەتی ئەوقافی میسر فەرمانێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووه، بە لەبەرچاوگرتنی پایه‌ی مرۆڤ، بڕیار درا به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره وێنه‌گرتنێكی مردوو له كاتی بردنی بۆ مزگه‌وت و شووشتنی و نوێژكردن له سه‌ری.
وەزارەتی ئەوقافی میسر ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك ڕه‌فتار كه له‌گه‌ڵ مردوو ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پایه و ڕێزه‌كه‌ی ناگونجێت، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه.
وەزارەتی ئەوقافی میسر باسی له‌وه‌یش كردووه، ده‌بێت له‌م بارودۆخه‌دا خه‌ڵك ڕه‌چاوی هه‌ستی خاوه‌ن مردوو بكات و خۆی له هه‌ر وروژاندێك كه ده‌بێته هۆی برینداركردن و نیگه‌رانكردن و بێزاركردنی كه‌سوكاری مردوو، بپارێزێت.