مستەفا حەسەن: زیاتر له 15 كۆمپانیای دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
شارەزایه‌كی دارایی و بانکی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سیسته‌می دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان تا دێ زیاتر پێش ده‌كه‌وێت؛ ده‌شڵێت، ده‌كرێت كاری كۆمپانیاكانی دڵنیایی بۆ كه‌رته جیاوازه‌كانی بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمه‌ی پاراستنی سامان و گه‌ره‌نتیكردنی كه‌رتی گه‌شتیاریی و بواره‌كانی دیكه بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024) مستەفا حەسەن، شاره‌زای دارایی و بانكی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌رتی دڵنیایی په‌راوێز خراوه، به‌ڵام له ئێسته‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاری جیددی ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له باره‌ی گرنگییه‌كه‌یه‌وه.
مستەفا حەسەن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی له باره‌ی دواكه‌وتنی كه‌رتی دڵنیایی بۆ خودی كۆمپانیاكان و هاوكات نه‌بوونی هۆشیارییه‌كی پێویست له لای هاووڵاتییانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ئه‌كتیڤكردنی ئه‌و سیسته‌مه و به‌ستنی كۆنفرانسێك له باره‌یه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ پێشكه‌وتنی سیسته‌مه‌كه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری دارایی و بانكی باسی له‌وه‌ش كرد، زیاتر له 15 كۆمپانیای دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری دڵنیایی.
ڕۆژی یەکشەممە، 05-05-2024، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریی و پەرەپێدانی کەرتی دڵنیایی؛ یەکەمین کۆنفرانسی دڵنیایی لە هەولێر بەڕێوە چوو.
ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برەودان بەم کەرتە دەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانیی و مسۆگەرکردنی قەرەبووکردنەوەی هەر زیانێک کە بەر جموجۆڵی بازرگانی، وەربەهێنان و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
بۆ ئەوەی زۆرترین کۆمپانیا و براندی جیهانیی بێنە هەرێمی کوردستان و سەرمایەکانیان لە پڕۆژەی جۆراوجۆردا بخەنە وەبەر‌هێنانەوە، وەک چۆن خەڵک و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە دڵنیاییەکی زۆرتر و ئارامییەکی باشترەوە، کار و کەسابەت دەکەن.
داهاتی تاک، کۆمەڵگە، کۆمپانیاکان و داهاتی گشتی زیاد دەکات. هاوکات سەرمایەی لایەنی دڵنیاییخواز لە لایەن کۆمپانیاکانی دڵنیاییەوە لە بواری وەبەرهێنان دەخرێتەگەر و ژێرخانێکی باشتری ئابووری دروست دەکات.
ئامانجێکی دیکەی فراوانبوون و کارابوونی سێکەرتی دڵنیایی بریتییە لە ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێ‌کاری، ئەمە جگە لەوەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەش نامێنن کە لە ئەنجامی نەبوونی سێکتەرێکی کارایی دڵنیایی درووست دەبن.