لە هەرێمی کوردستان خواست له‌سه‌ر دانانی سیسته‌می وزه‌ی خۆر زیاتر بووه
K24 - هەولێر
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهەوا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی لەسەر ژینگه، پاڵپشتیكردنە له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه. ڕۆژ دوای ڕۆژیش خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر دانانی سیسته‌مه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر زیاتر دەبێت.
له ڕێگه‌ی پانێلەکانی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر؛ زیاتر له هەشت ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێندرێت. پرۆسەکە بەم شێوەیەیە: له ده‌ره‌وه تیشكی خۆر بەر پانێلەکان دەکەوێت و له خواره‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ئامێره تایبه‌ته‌كان و پاترییه‌كانه‌وه، وزەی خۆر دەگۆڕدرێت بۆ وزەی کارەبا و ئاماده دەبێت بۆ به‌كارهێنان.
خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر كار ده‌كات، ئاماژە بەوە دەدات، ئێستا خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كانی كاره‌بای وزه‌ی خۆر زیاتر بووە.
هۆشیار عوسمان، خاوه‌نی یەکێک لە كۆمپانیای دامه‌زراندنی كاره‌بای سیسته‌می وزه‌ی خۆر دەڵێت، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هاوکاریانە و لە کاتی کڕینی کەلوپەلەکان هیچ باج و گومرێکیان لێ وەرناگرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، پاڵپشتیی کابینەی نۆیەم هانیانی داوە زیاتر پەرە بە کارەکەیان بدەن و خواستی هاووڵاتییانیش بۆ دامەزراندنی سیستەمەکە زیاتر بووە.
حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان له چه‌ند لایه‌كه‌وه كاری کردووە بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی ئاووهه‌وا، هه‌م له بواری زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، هەمیش وه‌كو ئەوەی ئه‌ندازیارێک باسی ده‌كات لە ڕێگەی برەودان به زیاتر به‌هه‌مهێنانمی كاره‌با له ڕێگه‌ی وزه‌ی خاوێن بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان.
ساكار ئیسماعیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای وزه‌ی خۆر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت، ئێستا چەند وێستگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان هەن و پلانی دامەزراندنی چەند وێستگەیەکی دیکەش هەیە. ئاماژە بەوەش دەدات، بۆ دوو سێ ساڵی دیکە زۆرینەی هاووڵاتییان ئەو جۆرە سیستەمە بۆ ماڵەکانیان بەکاردەهێنن و سوودی بۆ هەموو لایەک هەیە.