لۆنین رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تاکو 2029 نوێ بکاتەوە
تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە لۆنین گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید رازی بووە گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2029 نوێ بکاتەوە و ئامادەیە رکابەری لەگەڵ تیبۆ کۆرتوا بکات.
سەرچاوە ئیسپانییەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دڵخۆشن و رازین بە ئاستی ئەم وەرزەی لۆنین و یانەی شاهانە ئامادەیە بە مووچەیەکی زیاتر گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
لەلایەکی دیکە هێما بۆ ئەوە کراوە ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری ئیسپانی نوێ بکاتەوە و ئەم یاریزانە لە یانەکەی بهێڵێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی زە ئەتلەتیک ئاشکرای کردووە تۆنی کرووس بڕیاری کۆتایی داوە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەفەرمی رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت یاخود ئەم یانەیە جێدەهێڵێت.