هه‌فته‌ی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی حاجیانی عێراق بۆ سعوودیه ده‌ستپێده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، كاتی به‌ڕێكردنی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراقی بۆ سعوودیه ئاشكراكرد.
ره‌زاق محێبس ئه‌لسه‌عداوی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی ئایاری 2024 به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان كردووه. گوتیشی: پرۆسه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 18ـی ئایار ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له جۆری بۆینگ ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجیان، تێیدا جێگه‌ی 364 كه‌س ده‌بێته‌وه.
وه‌زیره‌كه گوتیشی: چه‌ندین فڕۆكه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان ئاماده‌كراوه.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کردبوو، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە، شاندی تایبەتی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئامادەکارییەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و دواتریش لە (18ـی ئایاری 2024) یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەرەو فڕۆکەخانەی مەدینە گەشت دەکەن و لە (30ـی ئایاری 2024)ـیش گەشتی حاجییان بۆ فڕۆکەخانەی جەددە دەستپێدەکات.
هاوکات وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژەی بەوەشکردبوو، له ئێستادا هەفتانە (6 بۆ 10) گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعوودیە هەن.