لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر چی روویدا؟

لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی شارەكە لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر 3 ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر ڕەتیان كردووەتەوە دەستلەكاربكێشنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 13/5/2024، لە كۆبوونەوەیەكدا لەپێناو چارەسەركردنی دۆخی یانەكە یانەی هەولێر هەریەكە لە وەلید عارەب سەرۆكی یانەی هەولێر هاوشانی محەمەد خۆشناو و ئاڵا دێدەوان بە فەرمی دەستیانلەكاركێشاوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، لەوكاتەدا هەریەكە لە مۆفەق یوونس، ئەحمەد شوكر و دیدار حامید ڕەتیان كردووەتەوە دەستلەكاربكێشنەوە.
محەمەد خۆشناو جێگری دووەمی سەرۆكی یانەی هەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند لەپێناو دۆخی یانەی هەولێر بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە، گوتیشی: هاوشانی من وەلید عارەب و ئاڵادێدەوانیش هەمان بڕیاریاندا.
داهاتووی یانەی هەولێر بەكوێ دەگات؟
لە كۆی 9 ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر شەش ئەندام دەستیانلەكاركێشاوەتەوە، تەنیا 3 ئەندام ماوە، بەمەش دەستەی كارگێری یانەكە بە فەرمی هەڵدەوەشێتەوە و دەستەی كاتی لە چەند كاتژمێری داهاتوو بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك دەستبەكار دەبێت.
